AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ١٢ ١٢:٢٦

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەواڵی دا:

ئێران و عەرەبستان لەسەر دووپات بوونەوە یاری سپاهان و ئەلئێتحاد ڕێککەوتن

ئێران و عەرەبستان لەسەر دووپات بوونەوە یاری سپاهان و ئەلئێتحاد ڕێککەوتن

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: پێوەندی ڕیاز و تاران بەرەو پێشەوەیە و وەرزش نابێت ببێتە کارتی سیاسی بۆ هیچ لایەنێک. کەواتە ئێران و عەرەبستان لەسەر دووپات کردنەوەی ئەو یارییە ڕێککەوتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: ڕووداوێک کە دووشەممە شەو بۆ یاری دوو تیمی سپاهان و ئەلئێتحاد کەوت، لە هەمان کاتدا من لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سعوودییە قسەم کرد.

ناوبراو زیادی کرد:پێوەندی ڕیاز و تاران بە ڕێگەی خۆیدا دەچێتە پێشەوە. ئێمە نابێت ئیزن بدەین وەرزش ببێتە بابەتێکی سیاسی لە هیچ لایەنێک.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: هیوادارین AFCلە سەر ئەو ڕووداوە بە پێ ڕوانگەی تەکنیکی بڕیار بدات؛ لە نێوان ئێمە و عەرەبستان ڕێککەوتن هەیە بۆ دووپات کردنەوەی ئەو یارییە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا ڕایگەیاندووە نایەوێت بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتی: لە سەر ڕێگای دیپلۆماسی و دانوستانداین و بگەینە ڕێککەوتن ڕاگەیاندن دەکەین.

News ID 47551

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha