AP ١٤٠٢ ڕەزبەر ٣ ١١:١٧

لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن:

سەرۆک کۆماری ئێران: بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی لە بەرنامەی ئێمەدا نییە

سەرۆک کۆماری ئێران: بەرهەم هێنانی چەکی ئەتۆمی لە بەرنامەی ئێمەدا نییە

سەرۆ کۆماری ئێران وتی: چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و بە گشتی بەکارهێنانی چەکی کۆمەلکوژی لە بەرنامەماندا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن سەبارەت بە هەندێک بابەت لەوانە گۆڕینەوەی زیندانی لە نێوان ئێرن او ئەمریکا، ئازاد کردنی پارەکانی ئێران، شکاندنی پەیمان لەلایەن ئەمریکا و ئەورووپاوە، هەول بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و بێ ئەنجام بوونی و بشێوییەکانی ساڵی ڕابردوو لە ئێران گفتوگۆی کرد.

ڕەئیسی سەبارەت بە گۆڕینەوەی زیندانیان وتی کۆماری ئیسلامی لە ئەو بارەوە کارێکی مرۆڤدۆستانەی ئەنجام دا و کەسە تاوانبارە ئەمریکییەکانی لە بەرانبەر بێ تاوانە ئێرانییەکان ئازاد کرد.

هەروەها سەبارەت بە پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران وتی ئەو پارتە بە شێوەی نادادپەروەرانە بلۆکە کرابوو و هەول دەدەین بۆ پێداویستییەکانی گەلی ئێران خەرجی بکەین.

ناوبراو سەبارەت بە هاوکاری ئێران لەگەل ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی ئێمە هیچکات نامانەوێت هاوکاری خۆمان لەگەڵ ئاژانس دابخەین و ئاژانس بۆ خۆی ئەوە دەزانێت و هەم لە ڕێگای کامێراوە و هەم لە ڕێگای چاوەدێری کەسەکانەوە ئەو هاوکارییەمان سەلماندووە.

هەروەها وتیشی ئێمە چەندین جار ڕامنگەیاندووە چەکی ئەتۆمی هیچ پێگەیەکی لە ستراتیژی بەرگری ئێمەدا نییە چون نە پێویستمان پێیە و بە بڕوامان پێ هەیە و لە لای ئێمە حەرامە.

سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لەلایەن هەندێک وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناڤینەوە و ئەگەری شکستی سیاسەتی ئێران لە بەرانبەر وڵاتانێک کە سەردەمانێک ئیسرائیلیان بە فەرمی نەدەناسی وتی: ئەوە کاری ئەمریکا بوو کە دەستی ئیسرائیلی نایە ناو دەستی هەندێل وڵاتی عەرەبی. بەڵام ئەوە بە واتای قبووڵ کردنی ئەو بابەتە لەلایەن گەلانی عەرەبەوە نییە و خەڵکی ئەو وڵاتە ڕقیان لە ئیسرئایل هەیە و حکومەتەکانیان لەبەر ترسی ئەمریکا ئەو کارەیان کرد.

ناوبراو درێژەی دا: ئەوان بە ئەو کارە ترس لە ئێرانیان زیاد کردەوە بەڵام کاتێک ئەوان لەگەڵ ئێران قسە دەکەن تێدەگەن کە ئیران ترسی ناوێت و ئەوە بابەتێکی ناڕاستە کە ئەمریکا لە دڵی ئەوانی خستووە.

هەروەها وتیشی: ڕێگاچارەی چارەسەری پرسی فەلەستین قەد ئەوە نییە بەڵکوو ئەوان ئەبێ بگەڕێنەوە بۆ 75 ساڵ لەمەوپێش و مافی گەلی فەلەستین بە فەرمی بناسن.

ڕەئیسی سەبارەت بە بشێوییەکانی ساڵی ڕابردوو لە ئێران و مافی ژنان بۆ هەڵبژاردنی شێوەی پۆشینی جلوبەرگ و زیندانی کردنی هەزاران کەس و تەنانەت بەخشینی 22 هەزار کەس لە ئەو بشێویانە وتی: ئەو کەسانە کە بەشداری بشیوییەکان بوون ژمارەیەک بوون کە فریویان خواردبوو و لەلایەن ڕێبەرەوە بەخشران.

هەروەها وتیشی کە ئەو بشێویانە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپییەوە پاڵپشتی دەکرا.

ئەوەش بڵێم کە پرسی ئەمریکا و ئەورووپا ژنانی ئێران و چالاکی ناڤۆکی نییە بەڵکوو بەدوای ئەوەن ئێران گوێڕایەڵیان بێت.

هەروەها وتیشی کە باڵاپۆش لە ئێران یاساییە و هەمووان ئەبێ پابەندی بن.

News ID 47438

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha