AP ١٤٠٢ خەرمانان ٣١ ١٦:٣١

سەرلەشکەر باقری:

دوژمنان و بیانییەکان جێگایەکیان لە ناوچەکە نییە

دوژمنان و بیانییەکان جێگایەکیان لە ناوچەکە نییە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان وتی: دوژمنان و بیانییەکان جێگایەکیان لە ناوچەکە نییە و هێزی هێزە چەکدارەکانی ناوچەکەش لە خزمەتی ئاسایشی ناوچەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشەکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە پەراوێزی ڕژەی هێزە چەکدارەکان لە مەزارگەی ئیمام خومەینی وتی: ئەوەی کە ئەمڕۆ نمایش درا بەشێکی بچووک لە تواناییەکانی ئێمەیە و بەشێکیشیان هەر شاراوەیە و نمایش نەدراوە.

ناوبراو وتیشی: هێزە چەکدارەکانی ئێمە لە تواناترین و بەهێزترین حاڵەتی خۆیاندان. ئێمە لەگەڵ دراوسێکانمان دۆست و برادەرین و دیپلۆماسی چالاکمان هەیە.

سەرلەشکەر باقری جەختی کرد:دوژمنان و بیانییەکان جێگایەکیان لە ناوچەکە نییە و هێزی هێزە چەکدارەکانی ناوچەکەش لە خزمەتی ئاسایشی ناوچەکەیە.

News ID 47408

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha