AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٨ ٠٨:٣٧

کارناسێکی ئابووری عێراقی هەواڵی دا:

هەناردە کردنی نەوی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە بەزوویی دەست پێدەکاتەوە

هەناردە کردنی نەوی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە بەزوویی دەست پێدەکاتەوە

کارناسێکی ئابووری پێش بینی کرد کە ڕەوتی هەناردە کردنی نەوتی هەرێ مبۆ بەندەری جیهانی تورکیا، بەزوویی دەست پێدەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەبیل مەرسومی وتی: بە پێ پێشوازی کوردەکان لە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە هەوڵی بەغدا بۆ پێدانی قەرز بە بڕی 2.1 تریلیۆن دینار بە حکومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچەکی فەرمانبەرانی هەرێم، دەتوانین پێش بینی بکەین کە هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای تورکیاوە تا کۆتایی مانگی داهاتووی زایینی دەست پێبکاتەوە.

مەرسومی زیادی کرد: ئەگەر هەناردە کردنی نەوتی هەرێم دەست پێبکاتەوە، هەولێر هەمدیسان توانای پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی نابێت چونکوو ئەو بڕە قەرزە تەنیا بۆ سێ مانگی مووچەی فەرمانبەرانە و هەولێر ئەبێ 2.1 ترلیۆن دیناری دیکەش قەرز بکات تا پاشماوەی مووچەی فەرمانبەران بدات.

News ID 47366

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha