AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٠ ٢١:٣١

پزیشکانی چەمچەماڵ بایکۆتی دەوامیان کرد

پزیشکانی چەمچەماڵ بایکۆتی دەوامیان کرد

پزیشکانی سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی سنوورەکە بایکۆتی دەوامیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە لەئێستادا بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە پزیشکانی (مقیم) نیشتەجێ و (تترج) پلەبەند لەناو سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ و نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بایکۆتی دەوامیان کردەوە و ناچنەوە سەرکارەکانیان.

ڕاشیگەیاند داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت سەردانی نەخۆشخانەکان نەکەن.

News Code 47288

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha