AP ١٤٠٢ خەرمانان ٢٠ ٠٨:٢٨

تورکیا هێزێکی سەربازی زۆر دەنێرێتە سەر باکووری سووریا

تورکیا هێزێکی سەربازی زۆر دەنێرێتە سەر باکووری سووریا

كاروانێكی سەربازی توركیا كە زیاتر لە 17 ئۆتۆمبێلی سەربازی بارهەڵگری لۆجستی و زرێپۆشی لەخۆگرتبوو، چوونەتە ناو خاكی سوریاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەكانی توركیا كاروانێكی سەربازی بە كەرەستەی لۆجستی و ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە، رەوانەی ناوچەی ئاگربەست كرد، لە باكووری رۆژئاوای سوریا.

سەرچاوەکانی هەواڵ رایانگەیاند: كاروانێكی سەربازی توركیا كە زیاتر لە 17 ئۆتۆمبێلی سەربازی و بارهەڵگری لۆجستی و زرێپۆشی لەخۆگرتبوو، لە دەروازەی سنووری كفرلوسینەوە چوونەتە ناو خاكی سوریاوە، ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانیش بەرەو میحوەرەكانی ئەلبارا و كەنەسفەرە بەڕێكەوتوون لە هوندەواری باشووری ئیدلب.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەش كرد، كاروانەكە 10 زرێپۆشی لەخۆگرتبوو، ئەمە جگە لە بارهەڵگرەكانیان، كە ئامێری هەڵكەندنی قورس و بەربەستی كۆنكریتی و ژووری چیمەنتۆی ئامادەكراویان هەڵگرتبوو، بە ئامانجی بەهێزكردنی پێگەی خۆیان لە میحوەرەكانی كەمكردنەوەی پەرەسەندن لە باشووری ئیدلب، ئەمەش دوای ئەو پەرەسەندنە سەربازییە بەرفراوانەی كە لەم رۆژانەی دواییدا بەخۆیەبینیوە.
.

News Code 47275

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha