AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٢ ١٥:٢٤

ڕاپۆرتی مێهر؛

پێشوازی گەرموگوڕی خەڵک لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران

پێشوازی گەرموگوڕی خەڵک لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران

لە سێهەمین ڕۆژ لە سی و پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران خەڵک بە گەرمی پێشوازیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 19 ی گوڵان، دەستی پێکردووە و تا 29 ی گوڵان درێژەی هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتەکان تا ئێستا نزیک بە دوو هەزار و 619 بڵاوگە لە ئەو پێشانگا بەشداریان یەکلایی بووەتەوە.

پێشوازی گەرموگوڕی خەڵک لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران

یەمەنیش لە ئەم خولە لە پێشانگایەدا وەکوو میوانی تایبەت بەشدارە.

ئەو پێشانگا هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 20 ی شەو کراوەیە.

سێهەمین ڕۆژ لە پێشانگای کتێبی تاران کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی هەینی و ڕۆژی کچ لە ئێران لەگەڵ پێشوازی بەربڵاوی خەڵک بەرەوڕوو بووەوە.

پێشوازی گەرموگوڕی خەڵک لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران

ژووری فەلەستینیش لە سێهەمین ڕۆژ، لە میانەی پێشانگای کتێب بە بەشداری خوێندکارانی فەلەستینی لەگەڵ کڕیاران زۆر قەرەباڵغ بوو و لەسەر پرسی ناوچەکە گفتوگۆیان دەکرد.

هەروەها ژووری لێکۆڵینەوەی عێراقیش کراوەیە کە بەرهەمگەلێک لە چارەسەری قەیرانی عێراقەوە بگرە تا شەهادەتی شەهید سولەیمانی و لێپرسینەوە لە ئەمریکا لە ئەو بارەوە دەبینرێت.

لای خۆیەوە عەلی ڕەمەزانی وتەبێژی پێشانگاکە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی دووهەمدا بە گشتی 74 ملیار تمەن کتێب فرۆشراوە.

News ID 50135

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha