AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٩ ١١:٥٨

بۆ یەکەم جار؛

لێکۆڵەرانی چینی مێشکی بەستەڵەک بەستوویان دووبارە زیندوو کردەوە

لێکۆڵەرانی چینی مێشکی بەستەڵەک بەستوویان دووبارە زیندوو کردەوە

لێکۆڵەران هەنگاوێک بە پاراستنی مێشک نزیکتر بوونەوە. ئەوان توانیان بۆ یەکەم جار بە سەرکەوتووییەوە پێکهاتەیەکی مێشک بە بێ خەسار بەرکەوتم، بتوێننەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، لێکۆڵەران لە ئەو هەنگاوەدا بە تواندنەوەی مێشک توانیان نۆرۆنەکانی مێشک دوای بەستەڵەک بەستن، تاقی بکەنەوە و دەرکەوت کە وەکوو مێشکی ئاسایی سینگاڵ بنێرێت.

یەکێک لە کێشە زانستییەکان لە ئەو بارەوە تواندنەوەی بەستەڵەک بوو، چونکوو ڕەوتی بە سەهۆڵ کردنی پێکهاتەی هەستیاری مێشک خەسار پێدەگات و دەبێتە هۆی ئەوەی کە دوای تواندنەوە، ئیدی بەکار نەیەیت.

ئەو دەستکەوتە نەک هەر بۆ ناسینەوەی دەمارەکان کە بەدوای گەشەی دەرمانی نوێن، بەڵکوو بۆ ئایدیای سەیروسەمەرەی زیندوو کردنەوەی کەسانێک کە دەمرن، دەستکەوتێک دێتە ئەژمار.

News ID 50205

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha