AP ١٤٠٣ گوڵان ٢٨ ٢٠:٠٩

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ مێهر:

بێبەش کردنی ئیسرائیل لە ئۆلەمپیک خواستی هەموو وڵاتانی جیهانە

بێبەش کردنی ئیسرائیل لە ئۆلەمپیک خواستی هەموو وڵاتانی جیهانە

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ڕێگەنەدان بە ئیسرئایل لە ئۆلەمپیک خواستی هەموو وڵاتە سەرەکییەکانی جیهانە، چونکوو ئەو ڕژێمە پابەندی هیچ یەکە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد دێهقان جێگری یاسایی سەرۆک کۆمار سەبارەت بە داواکاری ڕێگەنەدان بە ئیسرائیل لە یارییە وەرزشییەکانی ئۆلەمپیکی 2024 ی پاریس، وتی: پێویستە نەتەوەیەکگرتووەکان هەوڵی جیدی تر بدەن لە دژی ئیسرائیل و لە ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە وەدەری بنێن. هەروەها دەبێت ئەو ڕژێمە لە یاریە وەرزشییەکان لە هەموو بوارە جیهانییەکان بێبەش بکەن.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێگەنەدان بە ڕووسیا لە یارییە وەرزشییە جیهانییەکان، وتی: ڕاستە کە ڕووسیا هەوڵی شەڕ و دەستدرێژی بۆ سەر ئۆکراینای دا بەڵام لە چاو ئەوە، ئیسرائیل هەزاران ئەوەندەی ئەنجام دا.

هەروەها وتیشی کە پێویستە ئەو ڕژێمە لە هەموو شۆراکانی پێوەندیدار بە مافی مرۆڤ لەوانە شۆراکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەروەها کومیتە و کۆمیسیۆنەکان بێبەری بکات تا تەمێ ببێت.

News ID 50198

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha