AP ١٤٠٢ خەرمانان ١٤ ١١:٣٦

هاکان فیدان:

حکومەتی عێڕاق خێرا کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە کەرکووک بێنێت

حکومەتی عێڕاق خێرا کۆتایی بە بوونی پەکەکە لە کەرکووک بێنێت

هاکان فیدان داوای لە حکومەتی عێڕاق کرد کە دەستبەجێ و بەپەلە کۆتایی بهێنێت بە بوونی پەکەکە لە کەرکووک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاکان فیان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی کەرکووک داوای لە حکومەتی عێڕاق کرد کە خێرا کۆتایی بهێنێت بە بوونی پەکەکە لە کەرکووک.

فیدان بە ئاماژە بە ئەوەی کە شاری کەرکووک نموونەیەکەی بچووک لە عێراقە، وتی: کەرکووک وەکوو نمانەیەک لە فەرهەنگی پێکەوەژیانی ئاشتیخوازانە دەناسرێت.

فیدان بە پاگەندەی ئەوەی کە لەم دواییەدا بوونی پەکەکە لە ئەو شارە زیادی کردووە، داوای لە بەرپرسانی عێراقی کرد کە خێرا کۆتایی بهێنن بە بوونی پەکەکە. فیدان هەروەها داوای پاراستنی یەکسانی لە نێوان هەموو چینەکانی کەرکووک بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەو شارە کرد.

News Code 47205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha