بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جاسم محەمەد جەعفەر بە وتنی ئەوەی کە ئێمە نازانین چ هۆکارێکی هەیە کە حکومەتی فیدرال سەرەڕای دژایەتی توندی هەموو لایەنەکان لە کەرکووک، گەڕانەوەی پارتی بۆ ناوەندی پێشووی خۆی قبووڵ بکات، زیادی کرد: جۆرێک ترس لە دووپات بوونەوەی ڕەوتی دەستگیر کردنەکان و ئەو هەوڵانەی کە لە رابردوودا لە دژی هاووڵاتیانی پارێزگا ئەنجام درابوو، هەیە.
ناوبراو جەختی کرد کە ئەو بنکە هی وەزارەتی نەوتی عێڕاقە و ئەو خۆپیشاندانە تا هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە رادەست کردنی ئەو ناوەندە بە پارتی، درێژەی دەبێت.
Your Comment