AP ١٤٠٢ خەرمانان ٥ ٢١:٣٧

دژەتیرۆری كوردستان رایدەگەیەنێت:

بۆردومانی ئۆتۆمبێلێك لە سنووری پێنجوێن/ سێ چەكداری پەكەكە کوژران

بۆردومانی ئۆتۆمبێلێك لە سنووری پێنجوێن/ سێ چەكداری پەكەكە کوژران

لەئەنجامی بۆردومانی ئۆتۆمبێلێك لە سنووری قەزای پێنجوێن سێ چەكداری پەكەكە کوژران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دژەتیرۆری كوردستان (پارتی) لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 1:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكەی لە نزیك گوندی زەنگیدەر لە ناحیەی گەرمكی سەر بە قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی كردە ئامانج و بەهۆیەوە سێ چەكداری پەكەكە کوژراون.

خەندان نووسی: راگەیەندراوەكەی دژە تیرۆری كوردستان (پارتی) لەكاتێكدایە 11ی ئەم مانگە بڵاویكردەوە، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیك ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەی كردە ئامانج، بەهۆی بۆردومانەكەوە بەرپرسێكی باڵای پەكەكە و چەكدارێكی دیكە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە گیانیان لەدەستداوە"

دوای كەمتر لە 24 كاتژمێریش ئەو راگەیەندراوەی دژە تیرۆر رەتكرایەوە و دەركەوت، ئەو كەسانەی لە هێرشەكەی توركیا گیانیان لەدەستدا لەسەر رێگەی ملەی نەڵمە لە نزیك ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێنی ئەندامی یەك خێزانن و پێكهاتون لە حەسەن ئەحمەد كە دانیشتوی دهۆكە و كارمەندی كۆمپانیای ئاسیاسێڵ‌ بوە لەگەڵ هاوسەرەكەی بەناوی زیاب مستەفا و كچەكەیان بەناوی ڕیام، كە خوێندكار بوە لە زانكۆی پزیشكی كوردستان لە سنە و بەرەو سنوور ڕەوانەیان كردووە.

News ID 47113

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha