بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەزا ڕەحمانی ڕایگەیاند: قۆناغی کۆتایی خولی دەستە یەکی تۆپی خانمانی ئێران بە ئامادەبوونی 10 یانە لە کرماشان بەڕێوە چوو.
ڕەحمانی وتیشی: یانەی شاهۆی کامیاران نوێنەری پارێزگای کوردستان لە ئەو کێبڕکێیانە لە گرووپی دووهەم لە ڕۆژی یەکەمدا یانەی هەسارەکانی ئەلبورزی شکست دا و لە ڕۆژی دووهەم بە ئەنجامی بێ گۆڵ بەرانبەر یانەی کرێکارانی ڕەشت یەکسان هاتەوە.
ڕەحمانی ڕایگەیاند کە ئەو یانە لە ئەنجامدا توانی بە سەر ڕکابەرەکانیدا سەربکەوێت و بە هەشت خاڵەوە بگاتە خولی دەستە یەکی خانمان.
Your Comment