بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عێزەتوڵا زەرغامی وەزیری میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان ئەمڕۆ لە سەفەری بۆ کوردستان لە هەواڵنێرانی وت: کوردستان لەباری فەرهەنگ و هونەرەوە زۆر دەوڵەمەندە.
وتیشی: سەمبۆلە پڕبایەخەکانی فەرهەنگ و شارستانیەت لە کوردستان مایەی شانازی هەموو گەلی ئێرانە.
زیادیشی کرد: کوردستان نیشانەی یەکگرتوویی شیعە و سوننەیە و گەلی ئەم ناوچەیە بە وریایی لە بەرانبەر پیلانەکانی دوژمنەوە وەستاون.
جەختیشی کرد: سنووری باشماخ زۆر لەبار و گونجاوە بۆ هاتوچووی زیارەتکارانی ئەربەعین و باشترە خەڵک کوردستان کە پارێزگایەکی بێ وێنەیە و ئەم سنوورە هەڵبژێرن بۆ چوونە ناو عێراق.
Your Comment