AP ١٤٠٢ خەرمانان ٤ ٠٨:٠٥

پارێزگاری کوردستان:

316 پڕۆژەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لە کوردستان دەکرێتەوە

316 پڕۆژەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری لە کوردستان دەکرێتەوە

پارێزگاری کوردستان وتی: هاوکات لەگەڵ هەفتەی دەوڵەت 316 پڕۆژە بە بڕی زیاتر لە ٥١ هەزار ملیار ڕیاڵ لە ئاستی پارێزگا دەکرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کوشا ڕاگەیاند: هاوکات لەگەڵ هەفتەی دەوڵەت 316 پڕۆژە بە بڕی زیاتر لە ٥١ هەزار ملیار ڕیاڵ لە ئاستی پارێزگا دەکرێتەوە.

ناوبراو زیادی کرد: بۆ ئەو پڕۆژەگەلە بە گشتی ٥١ هەزار ملیار ڕیاڵ بودجە خەرج کراوە.

زارعی کوشا ڕایگەیاند: هەروەها چەندین پڕۆژەی دیکە بە بڕی ٣٣٠ هەزار ملیار ڕیاڵ لە هەفتەی دەوڵەت بەردەی بناغەییان دادەنرێت.

وتیشی کە پڕۆژەی پاڵاوتنی زێرابی قوڵیان کە تا هاتنە سەر کاری دەوڵەتی جەنابی رەئیسی سەدا ٥٠ ی چووبووە پێشەوە بە بڕی ٤٠٠ ملیار ڕیاڵ کراوەتەوە.

جەختیشی کرد کە لە پرۆژەی ئاوەدانکاریدا جەختمان لەسەر تەواو کردن و کۆتایی هێنانی پرۆژەکانی رابردووە و بە ئەنجام گەیاندیان.

News ID 47091

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha