بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بهزاد شەریفی پوور، ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵدا تا ئێستا بداخەوە دوو ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە دارستانەکانی مەریوان هەبووە کە بە یارمەتی خەڵک لە کەمترین کاتدا کوژاونەتەوە.
نوبراو ڕایشیگەیاند: زیاتر لە سەدا 95 ی ئاگرکەوتنەکان هۆکارەکەی مرۆڤە کە سەدا 30 یان بە ئەنقەست بووە.
شەریفی پوور زیادی کرد: کوورەی دروست کردنی خەڵووز و بنکەی سنووری لایەنی عێڕاقی لە ئاگرکەوتنەوەکەی ئەم دواییە لە دارستانەکانی مەریوان ڕۆڵیان هەبوو.
هەروەها وتیشی کە بەداخەوە لە ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دواییە لە مەریوان نزیک بە 450 دۆنم لە دارستانەکان خەساری بینیوە کە سەدا 15 ی بووە هۆی خەسار لە ناوقەد و تاجی دارەکان.
شەریفی پوور لە ناسینەوە و دەستگیر کردن و ڕادەست کردنی 14 کەس لە هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی مەریوان هەواڵی دا و وتی: 12 کەس لە کاری دروست کردنی خەڵووز، یەک کەس کە خەڵووزی دەگواستەوە و یەک کەسیش کە ئاگرەکەی هەڵگیرساندبوو، دەستگیر کران.
Your Comment