AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٢٣ ٠٧:٢٦

سەرۆک کۆماری ئێران:

هۆکارانی هێرشی تیرۆریستی شاچراغ دەبێ بە زووترین کات سزا بدرێن

هۆکارانی هێرشی تیرۆریستی شاچراغ دەبێ بە زووترین کات سزا بدرێن

سەرۆک کۆماری ئێران لە کاردانەوە بە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر شاچراغی شیراز رایگەیاند دەبێ هۆکارانی ئاشکرا و نهێنی بە زووترین کات سزای قورس بدرێن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی بۆ سەرەخۆشی کردنی رووداوی تیرۆریستی بارەگای حەزرەتی ئەحمەد بێن مووسای کازم ( شاچراغ) لە شیراز، پەیامێکی بڵاو‌کردەوە.

رەئیسی لەو پەیامەدا داوای لە وەزارەتی ئیتلاعات، هێزە ئەمنی و ئینتزامیبەکان و دەسەڵاتی داد کردووە بە زووترین کات و‌بە وردی دەستە ئاشکرا و نهێنییەکانی ئەم جەنایەتە بناسنەوە و بیدەنە دەستی داد تاکوو بگەنە سزای ئەم جەنایەتە دزێوە.

سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد: دوژمنانی ئێران بێ هیوا و شکست خواردوون لە بەرانبەر ئیرادەی بەرخۆدانی گەلی گەورەی ئێران و بە جەنایەتێکی خوێناوی دیکە، رواڵەتی خراپی خۆیان نیشان دا.

News ID 46950

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha