بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دژەتیرۆری كوردستان دەڵێت: "لە دوو هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێلی پەكەكە، بەرپرسێكی ئەمنیی پەكەكە و چەكدارێك گیانیان لەدەستداوە و چواری دیكەش بریندار بوون".
راشیگەیاند "بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 13:00، فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا لە نزیك گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەتی پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی پەكەكەی كردە ئامانج و بەهۆیەوە بەرپرسێكی هەواڵگریی پەكەكە كوژراو و دوو چەكداری دیكەش بریندار بوون".
ئاماژەی بەوەشكردووە "هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، كاتژمێر 15:30ی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هێرشێكی دیكەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی سوپای توركیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی پەكەكە لە نزیك گوندی قەڵاتی ناحیەی خەلەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چەكدارێكی پەكەكە كوژراو و دوو چەكداری دیكەش بریندار بوون
Your Comment