AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١٩ ٠٦:٣٣

تورکیا پاگەندەی کرد:

ئاشکرا بوونی زانیاری هەزاران ئەندامی داعش/ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە زمانی تاجیکی درکاندنی

ئاشکرا بوونی زانیاری هەزاران ئەندامی داعش/ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە زمانی تاجیکی درکاندنی

ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی تورکیا ڕایانگەیاند کە زانیاری وردیان لە سەر هەزاران ئەندامی داعش دەستکەوتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەیەکی تورکیا نووسی: لە ئۆپراسیۆنێکی سیخوڕیدا ماڵپەڕێکی دەیتای نهێنی هی گرووپی تیرۆریستی داعش دۆزراوەتەو.

ئەم ماڵپەڕە زانیاری ورد وەکوو ناو و ناوی بنەماڵە ،جۆری چەکی فێرکراو، ناونیشان و رەقەم تەلەفۆن و نەتەوە و ڕەگەزی 10 هەزار ئەندامی داعشی تێدا بووە.

ئەم ماڵپەڕە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە زمانی تاجیکی دا درکاوە و ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانی تورکیا بیستتوویانە.

News ID 46899

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha