بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدباقر قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە پرێس کۆنفڕانسێک بۆ ڕۆژی مەجلیس بە ئامادەبوونی سەدان هەواڵنێری ناوخۆیی و دەرەوەیی، وتی: لە سەفەرێک کە بۆ بەیرووت بووم، بە ناو ئاگر و دووکەڵدا تێپەڕیم و بەوەشەوە لە خەڵکی داخداری بەیرووت خۆڕاگری و ژیریم دی و لە کۆبوونەوەکانی ئایپییو لە ژێنێڤیشدا وتم حزبوڵڵا زیندووتر لە هەمیشەیە.
قاڵیباف بە ئاماژە ەبوەی کە نتانیاهۆ بە حەوت لەشکەرەوە پەلاماری باشووری لوبنانی دا بۆوەی داگیری بکات، جەختی کرد: نتانیاهۆ خۆی هەڵنەکێشێت، چونکە ئەو شکستی هێناوە.
سەرۆکی مەجلیس ئاماژەی بەوەش دا: ئێمەش بێگومان بەڵێنی ڕاستی ٣ـمان لە پێشە و هەڵبەت کاتەکەیشی بەشێکە لەو ئۆپەراسیۆنە کە لە کات و زەمانی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
Your Comment