بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، ئیبراهیم مووسەوی پەرلەمانتاری پەرلەمانی لوبنان وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی ئاگربڕ ڕایگەیاند کە کاتی گونجاو بۆ بەڕێ کردنی تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا بەزوویی ڕادەگەیێندرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دوژمنی ئیسرائیلی دروشمی گەورە لەسەر سەرکوتی بەرخۆدانی هێنابووە ئاراوە بەڵام ناچار بە ئاگربڕ بوو. بەرخۆدان ڕایگەیاندبوو کە گەڕانەوەی شارۆچکەنشینەکانی زایۆنی بۆ ناوچە باکوورییەکان تەنیا لە ڕێگای دانوستانی ناڕاستەوخۆ و ئاگربڕەوە مومکینە.
مووسەوی بە جەخت لەسەر ئەوەی کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل پێوەندییەکی بە لوبنانەوە نییە، جەختی کرد: دانوستان بە شێوەی ناڕاستەوخۆ ئەنجام دەدرێت و ئێمە جەخت دەکەین کە ئەوەی کە دەبێ جێبەجێ بکرێت، بڕیارنامەی 1701 نەتەوەیەکگرتووەکانە.
Your Comment