بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: بە بۆچوونی لیژنەی زانستی پزیشکی کۆرۆنای وڵات، دۆخی نائاسایی کۆرۆنا و بەکارهێنانی دەمامک کۆتایی هاتووە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: چی دیکە پێویست ناکات هەموان دەمامک بەکاربێنن و تەنیا کەسانی بەساڵاچوو ، نەخۆشەکانی گورچیلە، دڵ، جەرگ و سی و یان ئەوانەی کەسی نەخۆش نزیکیانن دەبێ دەمامک لێدەن.
Your Comment