AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٥ ٠٨:٢٥

مێهر ڕاپۆرت دەدات؛

بەندەری فاو، کارتی براوەی عێراق بۆ وەستاندنی تورکیا

بەندەری فاو، کارتی براوەی عێراق بۆ وەستاندنی تورکیا

پڕۆژەی گەورەی بەندەری فاو وەکوو ڕێگایەکی ستراتیژیکی پێوەندی عێراق و مەدیتەرانە و ئەورووپا، دەتوانێت ببێتەهۆی بەرز بوونەوەی پێگە و شوێنگەی سیاسی و ئابووری عێراق لە ناوچەکە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: عێراق دەتوانێت لە بەندەری فاوەوە لە ڕێگای تۆڕێکی ڕێگای ئاسنی و گەورەڕێیەوە هەوڵی گواستنەوەی کاڵا بۆ تورکیا و لەوێوە بۆ ئەورووپا بدات. پڕۆژەیەک کە بە پێ هەواڵەکان سەدا 60 ی جێبەجێ کراوە.

ئەو پڕۆژە دەتوانێت بازرگانی و ئابووری عێراق تووشی گۆڕانێکی یەکجار بکات و سەرەڕای ئەوە دەتوانێت هەلی کار بۆ چەندین هەزار کەس بڕەخسێنێت.

لە ئەو پڕۆژەیەدا لەوانەیە سەرمایەدانەرانی عەربەستانی و چینی سەرمایەدانەری بکەن.

بە پێی بەرنامەڕێزییەکان ئەو پڕۆژەیە دەتوانێت عێراق بکاتە وڵاتێکی پێشکەوتوو لە بواری گواستنەوەی موسافیر، ترانزیت و بازرگانیدا. ئەگەرچی ڕێگایەکی زۆر ماوە تا گەییشتن بە ئامانجی کۆتایی بەڵام هەر ئێستاوە، کویتییەکان و ئیماراتییەکان نیگەرانی ئەو پڕۆژەیەن لە عێراقدا لەبەر ئەوەی کە ئەگەر ئەو پڕۆژە کۆتایی بێت دەبێتە گەورەترین بەندەری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و تەنانەت دەکەوێت پێش بەندەری جەبەل عەلی لە دۆبەی و دەبێتە جەمسەرێکی بازرگانی و گواستنەوەی کاڵا لە ناوچەکە.

هەروەها ئەو بەندەرە ەتوانێت ببێتە هۆی ناوەندیکی گرینگ بۆ گەیاندنی سوود بۆ دیکەی وڵاتانی ناوچەکەش. عێراق وەکوو ناوەندێکی بازرگانی ناوچەیی دەتوانێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان وڵاتە جیاوازەکان ئاسان بکاتەوە.

تورکیا لە کوێی یاریەکەیە؟

تورکیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەردەوام لە قەیرانی ئابووری بووە و تێچووی قورسی هاوردە کردنی وزە، تەنگی بە حکومەتی ئەردۆغان هەڵچنیوە. هەر بۆیە، بوون بە هابی ترانزیتی لە سەرووی یەکمایەتییە سیاسی و ئابوورییەکانی تورکیا بووە و هەر بۆیە حەز و ویستی زۆری نیشان داوە تا لە ڕێگای شەمەندەفەر و ڕێگای ئاسنییەوە لە درێژەی پڕۆژەی بەندەری فاو، ڕیگایەکی ترانسیتی دەست بخات کە لە داهاتوودا لە کردەوەدا دەتوانێت لەگەڵ کەناڵی سوئێز ڕکابەری بکات. تورکیا لە ئەو ڕیگایە دەیەوێت جودا لە پرسی ترانزیت بۆ گواستنەوەی موسافیرش کەڵکوەربگرێت و هەروەها هەوڵ بۆ هێڵی گواستنەوەی نەوت و گاز، دەتوانێت کاریگەری زۆر لە سەر هوکێشەکانی وزەی ناوچەیی دابنێت.

پێوەندی ڕێگای ئاسنی 1175 کیلۆمەتری لە بوندەری فاوی عێڕاق تا بەندەری مرسینی تورکیا وەکوو هەوڵیکی خەیاڵاوی، ڕێگای گەییشتنی موسافیر، کاڵا و وزە لە عێراقەوە بۆ دەریای مەدیتەرانە بهێنێتە دی.

فاو ئامێری زێڕێنی عێڕاق بۆ ڕاگرتنی تورکیا

گرینگی دان بە پڕۆژەی ستراتیژیکی بەندەری فاو جودا لە پرسی ئابووری، کارتی سیاسی نوێ دەخاتە بەردەستی عێراق و ئەگەر عێراق بتوانێت لە جێگای خۆی و بە دروستی لە ئەو کارتە کەڵکوەربگرێت، دەتوانێت تورکیا لە سیاسەتە دەستدرێژانەکانی خۆی ڕابگرێت و پاشەکشێی پێبکات. تورکیایەک کە بە هێنانی هێزی سەربازی ، بوردمان و تۆپ بارانی ناوچە جیاجیاکانی عێڕاق سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق پێشێل دەکات. جگە لە ئەوە لە بواری ئاو و نەوتیش مافی عێراق پێشێل دەکات.

News ID 46505

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha