AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ١٣ ١٠:٠٠

هەواڵەکانی دووهەمین ڕۆژی هێرش بۆ سەر جنین؛

بوردمانی جنین لەلایەن شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە/ژمارەی شەهیدەکان گەییشتە 10 کەس

بوردمانی جنین لەلایەن شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە/ژمارەی شەهیدەکان گەییشتە 10 کەس

بەرز بوونەوەی ئاماری شەهیدانی فەلەستینی و بەردەوام بوونی بوردمانی جنین لەلایەن شەڕکەرەکانی ئیسرائیلەوە بۆ دووهەم ڕۆژی بەرەوام لە سێبەری بەرخۆدانی فەلەستین، نوێترین گۆڕانکارییەکانی فەلەستینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین ئەلیەوم، شەڕکەرەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل سێشەممە بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام ناوچەگەلێک لە شار و کەمپی جەنینیان بوردمان کرد.

تیپی نین سەر بە کەتیبەکانی ئەلقودس ڕایگەیاند کە هێزەکانی بەرخۆدان بە بەکارهێنانی بۆمبی دەستی ڕێگریان کردووە لە بەرەوپێش چوونی هێزەکانی ئیسرائیل.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە ژمارەی شەهیدانی هێرشەکان بۆ سەر ئەو شارە گەییشتووەتە 10 کەس و زیاتر لە 100 کەسیش بریندار بووەن.

سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند کە ئەو پێکدادانە دوای ئەوە ڕووی دا کە گەنجانی فەلەستینی لە پاڵپشتی لە دانیشتووانی شار و کەمپی جنین لە بەرانبەر ئەرتەشی ئیسرائیل ڕێپێوانیان کرد و دوابەدوای ئەوە هێزەکانی ئیسرائیلهێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران.

News ID 46482

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha