AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٣ ٠٩:٠٩

ئەمیر دەریاداوان ئێرانی بۆ مێهر:

پێکهێنانی هاوپەیمانی دەریایی یەکێک لە یەکمایەتییەکانی ناوچەکەیە

پێکهێنانی هاوپەیمانی دەریایی یەکێک لە یەکمایەتییەکانی ناوچەکەیە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: هاوپەیمانی دەریایی ئەمڕؤ یەکێک لە هاوپەیمانییەکانی ناوچەکەیە و بە پێکهێنانی بەدڵنیاییەوە ئاستی ئاسایش لە ناوچەکە بەرزتر دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش بە جەخت لەسەر ئەوەی کە یەکمایەتی یەکەمی ئێمە ناوچەکە و وڵاتانی ناوچەکەیە، وتی: کاتێک وڵاتانی نوچەکە لە پاڵ یەک بن، یەکگرتوویەکی بێ وێنە پێک دێت. ئەمڕۆ تاڕادەیەک هەموو وڵاتانی ناوچەکە و حکومەتەکانیش گەییشتوونەتە ئەو ئەنجامە کە دۆلار ئەبێ لە دانوستانەکان لاببرێت. ئەنجامی ئەو ڕوانگە کە وڵاتانی ناوچەکە لە پێوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیانە و پێکهێنانی دانوستان، هەبوونی ئاسایش لە ناوچەکەیە.

دەریاوان ئێرانی لە درێژەدا بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئێران لە دابینی ئاسایشی هێڵی بازرگانی دەریایی ڕایگەیاند: بۆ جاری سێهەم لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بە بۆنەی دروست کردنی ئاسایشی دەریاوانیەوە ڕێزمان لێگراوە.

ناوبراو هەروەها لە چێ کردنی کۆپاپۆڕی قورس لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵی دا و ڕایگەیاند کە بە هەبوونی کۆپاپۆڕی قورس، دۆخەکە لە بواری پاپۆڕی پشتیوانی و … جیاواز دەبێتەوە و لە زۆربەی بوارەکان تێچووەکان زیاتر دێتە خوارەوە.

News ID 46361

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha