AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٦ ١١:٤٢

ئەمیر خۆش قەلب بۆ مێهر:

ئێران سیستەمی بەرگری جۆراوجۆری بۆ وەڵامدانەوە بە هەڕەشەکان هەیە

ئێران سیستەمی بەرگری جۆراوجۆری بۆ وەڵامدانەوە بە هەڕەشەکان هەیە

جێگری هاوئاهەنگی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش وتی: سیستەمی بەرگری جۆراوجۆرمان بۆ وەڵامدانەوە بە هەڕەشەکان هەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،: ئەمیر خۆش قەلب لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر ڕایگەیاند کە هەڕەشەگەلێک کە ئێستا لەسەر ئێران هەیە سەرەتا لە بواری هەوافەزایە و تەنیا هێزێک کە دەتوانێت بەرەوڕووی ئەو ئاستە هەڕەشە ببێتەوە هێزی بەرگری ئاسمانییە.

ناوبراو سەبارەت بە هەڕەشەگەلێک کە لە ئیران دەکرێت و توانی وەڵامدانەوەی ئێران بە ئەو هەڕەشانە وتی: هەم لە بواری ناسینەوە و هەم شوێنگیری و هەم وەڵامدانەوە جیهازاتی پێشکەوتوومان هەیە.

خۆش قەلب سەبارەت بە هێزی بەرگری درۆنی ئەرتەش وتی: بەکارهێنانی درۆن دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی شەڕی ئێران و عێڕاق و لە هەموو بوارەکاندا درۆن بەکار دێت بەڵام لە بواری هێزی بەرگری ئاسمانی پێناسەیەکی تایبەتی هەیە. درۆنی کەڕاڕ یان گەڵاڵەی ڕەسوول تەیار کراو بە مووشەکی هەوا بە هەوایە کە لە کاتی پێویستدا بەکار دێت.

جێگری هاوئاهەنگی هێزی بەرگری ئاسمانی لە باری توانی بەرگری لە خۆی ئەو هێزانەوە وتی: بە پێی ڕاسپاردەی سیستەمە بەرگرییرکان، لەوانەیە سیستەمێک بە تەنیا وەڵامدەری هەر جۆرە هەڕەشەیەک نەبێت کەواتە پێویستە سیستەمە تایبەت و ستراتیژیکەکانمان لەلایەن سیستەمی بەرگری تایبەتەوە بپارێزرێت کە لە ئێستادا لە ئەو بارەوە سیستەمی باشمان هەیە.

ناوبراو سەبارەت بە بەکارهێنانی لەیزر وتی ئەوە پرسێکی تایبەتە و ئەگەر بمانەوێت لە لەیزر کەڵکوەربرگرین و لە ئەو بارەوە سەربەخۆ بین زۆر گرینگە و لە ئێستا لە چەند وڵات بەکار دێت.

خۆش قەلب سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی شەڕی غەززە و توانی بەرگری ئێران لە ئەو بارەوە وتی: تا ئێستا نیشانمان داوە هەر کەسێک بیەوێت هێڵە سوورەکانی ئێمە تێبپەڕێنێت لەگەڵ هیچ شەرمێکمان نییە و کاردانەوەی توندمان دەبێت. ئەوەی کە شرۆڤە، سەرچاوەکان و ئەو ئیمکاناتەی کە ئێمە هەمانە پێمان دەڵێت کە دەفرایەتی وەلامدانەوە بە هەموو هەڕەشەکانمان هەیە.

هەر دوژمنێک بیەوێت بێتە نێو ئەم قۆناغەوە، بەدڵنیاییەوە وەڵامی یەکلایی و بێ گەڕانەوەی پێ دەدەین. ئەمڕۆکە هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ ئێمە جیدی نایێتە ئەژمار چونکوو ئێمە دەوتوانین بە سەریدا زاڵ بین و ئاگاداری دەفرایەتی و تواناییەکانی ئەو ڕژێمە هەین و بواری بەرگری ئێمەش ئیمکانات و جیهازاتی پێشکەوتووی هەیە کە وەڵامدەری سەرجەم هەڕەشەکانە.

News ID 51709

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha