AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٩ ١٥:٢١

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان ڕایگەیاند:

دوایین ئاماری شەهیدان و بریندارانی ڕووداوە تیرۆریستیەکەی لوبنان

دوایین ئاماری شەهیدان و بریندارانی ڕووداوە تیرۆریستیەکەی لوبنان

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لانکەم 37 کەس کوژراون و نزیکەی سێ هەزار و 250 کەسی دیکەش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەندروستیی لوبنان ئەوەشی ئاشکراکردووە، تاوەکوو ئیستا نزیکەی 200 بریندار برینەکانیان سەختە و زیاتر لە 100 نەخۆشخانەی بەیروت و شارەکانی دیکە بۆ چارسەرکردنی بریندارەکان تەرخانکراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوکرایەوە، حیزبوڵای لوبنانى دانی بەوەدا ناوە، 20 ئەندامیان لە شەپۆلی دووەمی تەقینەوەی ئامێرەکانی بێتەل بۆ پەیوەندی کردن شەهید و ژمارەیەکی دیکەیان برینداربوون.

حیزبوڵا، ئیسرائیلی بە ئەنجامدەری هێرشەکانی دوو رۆژی رابردوو لە ئامێرەکانی پەیوەندیکردن تۆمەتبارکرد و جەختیکردەوە، تۆڵەیان دەکەنەوە.

هاوکات، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵا لەبارەی دوایین رووداوەکانی لوبنان و ناوچەکە گوتارێک پێشکەش بکات.

رۆژی چوارشەممە 18ـی ئەیلوولی 2024، ئاژانسی هەواڵی فەرمی لوبنان رایگەیاند، ژمارەیەک ئامێری هۆکی تۆکی لە تەواوی لوبنان تەقیونەتەوە.

News ID 51769

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha