AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٩ ١٨:٣٢

سەید حەسەن نەسروڵا:

ڕووداوە تیرۆریستیەکەی لوبنان واتا ڕاگەیاندنی ئاشکرای شەڕ

ڕووداوە تیرۆریستیەکەی لوبنان واتا ڕاگەیاندنی ئاشکرای  شەڕ

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە وتاری ئەمڕۆیدا سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی ڕووداوە تیرۆریستییەکانی لوبنان ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە وتاردانی ئەمڕۆی وێرای سەرەخۆشی‌‌وتن بۆ شەهیدبوونی تاقمێک لە هێزەکانی بەرەی بەرخۆدان بە هۆی هێرشی تیرۆریستیی زایۆنییەکان، جەختی کرد: سەرەتا دەستخۆشی دەڵێم بە دەوڵەتی لوبنان، ناوەندە پزیشکییەکان، نەخۆشخانەکان و پزیشکان بە هۆی ماندووبوونیان لە پێناو وەرگرتنی برینداران و چارەسەرییان.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لوبنان شایەدی گەورەترین ئۆپەراسیۆنی وەرگرتن و بەخشینی خۆێن لە مێژووی ئەو وڵاتەیە، وتی: دەستخۆشی دەکەم لە هەموو ئەوانەی خۆێنیان بەخشیوە. لەسای ڕژانی خوێنەکانەوە هەمیسان شایەدی حیماسەیەکی مرۆیی و ئەخلاقی گەورە لە ئاستی نەتەوەیی و مرۆیی بووین. هەروەها دەستخۆشی دەکەم لەو وڵاتانەی بە هانای لوبنانەوە هاتن و لە سەری هەموویانەوە سپاسی خۆم ئاراستەی ئێران و عێراق دەکەم.

دوژمن دەیەویست لە دوو خولەکدا ٥ هەزار کەس لەناو بەرێت
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا وتیشی: هەندێک لە تەقینەوەکان لە نەخۆسەخانەکان، بازاڕ، ناو ماڵەکان و شوێنگەلێکدا ڕووی دا کە خەڵکی سڤیلی لێ بوو. دەیان کەس شەهید بوون و کە هەندێکیان منداڵ بوون. بە هەزاران کەس بریندار بوون و کە ژمارەیان بەزوویی رادەگەیێنین. دوژمنی زایۆنی لە ڕێگەی تەقینەوەکانی سێ‌شەممە دەیەویست ٤ هەزار کەس وێڕای کەسانی دەوروبەریان لە یەک خولەکدا لەناو بەرێت. ڕۆژی چوارشەممەش دەیان کەسی تری شەهید و سەدان کەسیشی بریندار کرد. کەواتە بڕیار کوشتنی ٥ هەزار کەس بەبێ هیچ تێبینییەک لە دوو خولەکدا بوو.

ـ جەنایەتی ئەمدواییە بەجۆرێک ڕاگەیاندنی شەڕ بوو
حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە بەوەی کە هەندێک لە دەزگا پەیجێرەکان لە خاوەنەکانیان دوور بوون و هەندێکیش هێشتا بلاو نەکراونەتەوە، جەختی لەوەش کرد: ئەوی ڕووی دا ئۆپەراسیۆنێکی تیرۆریستی بوو و ئێمە ڕووداوەکانی سێ‌شەممە و چوارشەممە بە کۆمەڵکوژی دەزانین و دەکرێ وەک ڕاگەیاندنی شەڕیش وێنا بکرێت..
زیادیشی کرد: ئێمە کۆمیتەگەلێکی توێژینەوەی ناوخۆییمان لە بوارەکانی تەکنیکی و ئەمنی پێکهێناوە و هەموو گریمانەکان لێک دەدەینەوە. گەیشتووینەتە هەندێک ئەنجامی تا ڕادەیەک یەکلاکراوە و چاوەروانی پشتڕاسکردنەوەی کۆتایین و بەزوویی ئەنجامەکان یەکلا دەکرێنەوە و لە کاتی گونجاودا بڕیاری پێویست دەدەین.

ـ پاڵپشتیی ئەمریکا و ناتۆ لە ڕژیمی زایۆنی
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا بە ئاماژە بەوەی کە هێرشەکەی ئەمدواییەی جەنایەتێکی بێ وێنەی ئەمنی و مرۆیی بووە، ڕایگەیاند: بێ شک ئێمە زیانێکی گەورەی ئەمنی و مرۆیی بێ‌وێنەمان وێ کەوت و دڵنیاین کە پێشکەوتی دوژمنی زایۆنی بە پاڵپشتیی ئەمریکا و ناتۆ مومکین بووە. کاکڵەی شەڕ، پێکدادانە و ٢ ڕۆژی ڕابردوو بۆ ئێمە ڕۆژانێکی سەخت و دژوار بوون، بەڵام ئەم گورزە قورس و بەربڵاوە، ئێمە لە پەل نەخستووە و نایخات.
ڕاشیگەیاند: ئێمە بۆ تێپەڕین لە هەموو مەترسییەکان، بەهێزتر دەبین. چونکە جێگری سەرۆکی پێشووی ئەرکانی ئەرتەشی زایۆنی گۆڕانکارییەکانی ناوچە باکوورییەکان بە یەکەمین شکستی مێژوویی تلاڤیڤ لە قەڵەم دا و هێرشەکانی ئێمە دژی دوژمن زۆر کارا بووە و ئەو لێدوانانە سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن. تەواو ئەو هێزانەی دوژمن ڕەوانەی بەرەی باکووری کردوون، بە هۆی ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بووە.

ـ دان‌پێدانانی زایۆنییەکان بە شکستیان لە بەرەی باکوور
حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەدا وتی: تلاڤیڤ دانی شکست‌هێنانی لە بەرەی باکووردا ناوە و هەر بۆیە نەتانیاهۆ و گالانت بۆ چارەسەریی کێشەکانیان لەو بەرەیە هەوڵێک بدەن. شەڕی ئێمە دژی دوژمنی زایۆنی یەکێک لە گرنگترینی ئەو بارتەقایانەیە کە هێزی بەرخۆدانی فەلەستین بۆ دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل ولەپێناو وەستاندنی شەڕی غەزە هەیەتی. تلاڤیڤ بەڵام پابەندی هاوکێشەی هێزی بەرگری نەبوو و بە گوشارخستنە سەر دەوڵەتی لوبنان و بەرخۆدان، هەوڵی داوە ئەم بەرە و ئەم وڵاتە لە ڕێگەی کۆمەڵکوژی و خاپوورکاری بوەستێنێت.

ـ دەست لە پاڵپشتیی غەزە هەڵناگرین
وتیشی: ڕۆژی سێ‌شەممە پەیامگەلێکمان لە ڕێگەی کاناڵە فەرمی و نافەرمییەکان سەبارەت بە دەست‌هەڵگرتن لە پاڵپشتی‌کردنی غەزە و وەستاندنی ئۆپەارسیۆنی هیزەکانی لوبنان لە باشوور پێگەیشت. ئەوان هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر هەڵمەتەکانمان نەوەستێنین، زیانی زۆرترمان پێ دەگەیێنن، بەڵام ئێمە لە بەرامبەر هەڕەشەکانیان پاشەکشێ ناکەین و تەسلیم نابین و دەست لە پاڵپشتی غەزە هەڵناگرین و بە کابینەی دوژمن دەڵێین، لوبنان هیچکات بەر لە ئاگربڕ لە غەزەدا ناوەستێت.

ئامانجی دوژمن بۆ ئاژاوەنانەوە لە بەرەکانی بەرخۆدان وەدی نەهات
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا، زیادی کرد: پابەندبوونی بەرخۆدان بە پرێنسیپ و هەڵوێستەکانی بووە هۆی ئەوەی ئامانجەکانی دوژمنی زایۆنی وەدی نەیێت و تلاڤیڤ ڤۆ کردنە ئامانجی بەرخۆدان و لاوازکردنی، لەو تەقینەوە بەربڵاوە کەڵکی وەرگرت. کەچی بەوەشەوە هەموو برینداران لە نەخۆشخانەکاندا ورەیەکی بەرزیان هەیە و پێداگرن لە درێژەی راسپاردەکانیان.
ناوبراو بە داوای لێبوردن لە خێزانی شەهیدان و برینداران و دەستخۆشی بۆ ورە و تاقەتی بەرزیان، جەختی کرد: ئێمە ئامادەی هەموو جۆرە سناریۆیەک بووین و بەرەی شەڕی ئێمە تووشی نسکۆ نەهاتووە. چونکە ژێرخانەکانی بەرخۆدان قایم و پتەون و دوژمن دەبێ بزانێت بە تەقینەوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو نە پێکهاتەی سەرکردەیی بەرخۆدان و نە ئامادەبوونی هیزەکان لە بەرەی شەڕ تووشی ئاڵۆزی نەهاتوون.
ئاوارە زایۆنییەکان هەنگاو نانێنە باکوور
نەسروڵڵا هەروەها هەڕەشەی کرد: ڕوو لە نەتانیاهۆ دەڵێم کە ئایا پێت وایە دەتوانی ئاوارەکان ببەیەوە ناوچەگەلی باکووری؟ ئیووە هیچکات ئەو ئاواتەتان بۆ ڕاناپەڕێت. تەنیا ڕێگەی مومکین وەستاندنی هێرشەکان بۆ سەر غەزە و کەرتی ڕۆژئاواییە. تلاڤیڤ باسی دانانی پشتوێنەی ئەمنی لە ناو خاکی لوبنان دەکا و هیوادارین ئەو کارە بکات. چونکە هەر جۆرە هەنگاونانە ناو خاکی لوبنان بۆ ئێمە وەک دەرفەتێکی مێژوویی بۆ کردنە ئامانجی دوژمنە.
جەنایەتی ئەم دواییە بە تۆڵەیەکی دادپەروەرانە وەڵام دەدرێتەوە
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە کۆتاییدا جەختی کرد: گۆرانکارییەکانی ٢ ڕۆژی ڕابردوو بە تۆڵەکردنەوەیەکی دادپەروەرانە و وردبینانە وەڵام دەدەینەوە و من هیچکات باسی کات و شوێنی ئەو تۆڵەکردنەوەیە ناکەم. هەواڵەکەش ئەو شتە دەبێت کە دەیبینن، نەک ئەوەی کە دەیبیستن، چونکە ئێمە لە وردبینانەترین، هەستیارترین و قووڵ‌ترین بەشی شەڕداین.

News ID 51774

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha