AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٨ ١٤:١٦

کارناسی لوبنانی بۆ مێهر؛

ئیسرائیل چاوەڕوانی گورزی قورسی حزبوڵڵایە

ئیسرائیل چاوەڕوانی گورزی قورسی حزبوڵڵایە

کارناسی لوبنانی بە ئاماژە بە نامرۆڤانە بوونی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی تەقینەوەی پەیجێرەکان وتی: ئیسرائیل بە ئەو ئۆپراسیۆنە پیسە لە پشت دیواری هەواڵگری و سایبری خۆی حەشار داوە و تەنانەت ڕوحم لە خەڵکی سڤیلیش ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ژمارەیەک لە دەزگاکانی وەرگرتنی پەیام ناسراو بە پەیجێر لە لوبنان تەقیەوە کە بە پێی دوا ئامارەکان لەلایەن وەزیری تەندروستی لوبنانەوە 11 کەس شەهید بوون و 3000 کەسیش بریندار بوون کە برینی 400 کەسیان قووڵ ڕاگەیێندراوە.

عەلی عزدەین کارناسی لوبنانی بە ئاماژە بە تەقینەوەی پەیجێرەکان، لایەنەکانی جەنایەتەکەی ئیسرائیل لە لوبنانی شی کردەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە نامرۆڤانە بوونی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی تەقینەوەی پەیجێرەکان وتی: ئیسرائیل بە ئەو ئۆپراسیۆنە پیسە لە پشت دیواری هەواڵگری و سایبری خۆی حەشار داوە و تەنانەت ڕوحم لە خەڵکی سڤیلیش ناکات.

هەروەها ڕایگەیاند کە لە نەخۆشخانەکان لە ئەو ئامێرە زۆر بەکار دەهێنرا و ئێستا نزیک بە 4000 کەس بریندار بوون کە زۆربەیان لە دەست و دەموچاوەوە بریندار بوون.

عزدەین گرینگترین هۆکاری پشتی ئەو ئۆپراسیۆنەی ئەمریکا وەسف کرد و دەڵێت چونکوو واشنتۆن ئەو تەکنۆلۆژیایەی هەیە نەک ئیسرائیل. کاتێک لە بەرپرسێکی ئیسرائیل پرسیاریان کرد کە بۆچی لە بوونی ئیسرائیل پاڵپشتی دەکەن، وەڵامی دایەوە کە تێچووی ئەوە کەمتر لە تێچووی یەک پاپۆڕە.

درێژەی دا کە سەید حەسەن نەسروڵڵا بەدڵنیاییەوە لێدوانێک بۆ یادی ئەو شەهیدانە دەدات و لەسەر ئاستی ئەو جەنایەتە قسە دەکات.

ڕاستی ئەوەیە کە بنکەی 8200 ی ئیسرائیل گورزی قورسی بەرکەوتبوو. ئاڵبەت دوای ئەم ئۆپراسیۆنەش سیناریۆیەکی هاوشێوەمان دەبێت. ئیسرائیل چاوەڕوان دەبێت تا بەرخۆدان وەڵام بداتەوە و ئەوە زۆر مەترسیدارە بۆ ئەوان. خاڵی گرینگ ئەوەیە کە ڕۆژانی مانەوەی نتانیاهۆ لە سەر دەسەڵات ڕوو لە کەم بوونە.

ئەو کارناسە لوبنانییە زیادی کرد کە بە بڕوای ئێمە ئەم جیهانە بەس لە زمانی هێز تێدەگات و هەر بۆیە هەموومان پاڵپشتی بەرخۆدانین. سەردەمی دروست کردنی دەنگۆ و ئاژاوە لە دژی بەرخۆدان کۆتایی هاتووە. بە ئەو هێرشە نامرۆڤانەوە هەر کەسێک کە لە مرۆڤایەتی تێبگات لە ڕاستی و قووڵایی ئەو جەنایەتە تێدەگات.

هەروەها وتیشی کە ئەو ئۆپراسیۆنە دەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی ڕۆحیەی بەرخۆدان لە بەرانبەر هەموو پیلانەکان لە دژی بەرخۆدان؛ بەرخۆدانێک کە بە هەموو توانەوە بەدوای بەرگری لە گەلی لوباننە.

News ID 51749

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha