AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٧ ٠٦:٤٢

لە ئەنجامی هێرشی وردبینانەی تورکیا بۆ سەر سلێمانی؛

ئایا لە نێوان ئەنقەرە و یەکێتی، ڕێککەوتنێکی نهێنی لە ئارادایە؟

ئایا لە نێوان ئەنقەرە و یەکێتی، ڕێککەوتنێکی نهێنی لە ئارادایە؟

تورکیا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێرشێکی بێ‌وێنەی کردۆتە سەر بەشێکی زۆری پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامی ئەو هێرشانە دوو کەس بە تاوانی هاوکاری‌کردنی پەکەکە کوژراون و ئێستا ڕای‌گشتی لە خۆی دەپرسێت کە ئایا ڕێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان یەکێتی نیشتمانی و ئەنقەرە لە ئارادایە؟

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە میدل ئیست نیوز، سیاسەتوانانی ئۆپۆزیسیۆنی سلێمانی، دەزگای ئاسایش بە سیخۆری بۆ تورکیا تۆمەتبار دەکەن و ڕەخنە لە بێدەنگیی یەکێتی نیشتمانی دەگرن. بەڵام بەرپرسێکی یەکێتی بوونی هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەو حزبە و دەوڵەتی ئەنقەرە بۆ پاڵپشتی نەکردن و سەرکوتی پەکەکە لەو پارێزگایەی ڕەت کردووە.

بە ئاوڕدانەوە لە هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندەکانی شاری ماوەت بە درۆن و گوندەکانی قامیش، کەلالە، سفرە، بەردبەرد و باساوە بە فرۆکەی جەنگی، حەکیم عەبدولکەریم سیاسەتوانی کوردی دژی یەکێتی، ڕایگەیاند: هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا، بە هۆی وردبینانەبوونی، سەلمێنەری خەیانت و سیخۆریی سلێمانی بۆ ئەنقەرەیە.

عەبدولکەریم بە ئاماژە بە کوژرانی ڕۆژنامەنووسان و دژبەرانی تورکیا لە خاکی سلێمانی، دەزگای ئاسایش و حزب و تاقمێک لە سەرکردەکانی کوردی هەرێمی کوردستانی بە خەیانەت بەبێ ڕەچاوکردنی لایەنی ئەخلاقی و ئیتنیکی تۆمەتبار کرد.

ئەم سیاسەتوانە هەروەها ڕەخنەی لە گۆڕانی ڕاوێژی یەکێتی هەمبەر بە تورکیا پاش دیداری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بالوێزی تورکیا، گرت و هەر دوو لای بە ڕێککەوتنێکی نهێنی بۆ لەناوبردنی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان تۆمەتبار کرد.

هاوکات بێهزاد حەسەن سیاسەتوانانی کوردی نزیک لە پەکەکە لە لێدوانێک بۆ "العالم جدید"، ئەوانی گەڕا بە ئەرتەشی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان دەدەن، بە خیانەتکار وەسف کرد و وتی: هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بە تایبەت بۆ سەر سلێمانی، زۆر وردبینانە بووە و ئەوە سەلمێنەری گەڕادانی کەسانێک بە تورکیایە.

وتیشی: پارتی بە ئاشکرا هاوکاریی تورکیا دەکا و چەکیان دەداتی و لەوبارەوە هەست بە شەرمەزاری ناکات. بەڵام ئەوی لە سلێمانی ڕوو دەدا، جێی گومانە. چونکە ئەو ناوچەیە لە ژێر ڕکێفی پارتی نییە.

ناوبراو لە درێژەدا ڕەخنەی لە بێدەنگی یان کەمبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی بەرپرسانی یەکێتی هەمبەر بە هێرشەکانی تورکیا گرت و زیادی کرد: بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم و تەنانەت مەکتەبی سیاسی حزب، هیچکام ئەو هێرشانەیان ئیدانە نەکرد.

لە بەرامبەر ئەو ڕەخنانەدا، بەڵام غەیاس سوورچی لە سەرکردەکانی یەکێتی، نکۆڵی لە هەر چەشنە ڕێککەوتنێکی نهێنی لە نێوان سلێمانی و ئەنقەرەدا کرد و ڕایگەیاند: سلێمانی راوێژی خۆی هەمبەر بە تورکیا نەگۆڕیوە، بەڵکوو ئەوە ئەنقەرەیە گوشاری خستۆتە سەر یەکێتی و نووسینگەی پێوەندییەکانی ئەو حزبەی لە ئەنقەرە داخستووە و کارمەندەکانیشی دەر کردووە.

وتیشی: لە دوو ساڵی ڕابردووەوە، تورکیا سیاسەتی تەنگەژەی سەپاندۆتە سەر فرۆکەخانەی سلێمانی و بەو کارە زیانێکی چەند ملیۆن دۆلاری بە ئیدارەی خۆجێی لە سلێمانی گەیاندووە. دیارە سلێمانی شاری چکۆلەیە و بەرگەی ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا ناگرێت. کەواتە بەکار‌هێنانی ڕاوێژی توندی خۆی بۆ کردنەوەی دەرگا دیپلۆماسی گۆڕیوە، بۆوەی تورکیاش تەنگەژەکانی لە سەر سلێمانی و فرۆکەخانەکەی لابات. چونکە ئێمە حەز بە دوژمنایەتی لەگەڵ هیچ وڵاتێک ناکەین.

سوورچی وێڕای تاوانبارکردنی حزبە کوردییەکانی تری هەرێم بە هاوکاری‌کردنی بەربڵاوی تورکیا، جەختی کرد: ئێمەش ئاگاداری دزەکردنی زانیارییەکان لە سلێمانییەوە بۆ تورکیاین، بەڵام دەزگای ئاسایشی ئێمە تا ئێستا ئەو باڵانەی نەدۆزیوەتەوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: یەکێتی تا ئێستا بەهایەکی زۆری بۆ پاڵپشتی‌کردنی کوردەکان داوە و هەر بۆیە تورکیا کاتێک ناتوانێ ئێمە گوێ‌لەمست بکات، سیاسەتی زۆرەملێی لە دژمان گرتۆتە بەر و بەو هۆیە دەنگۆی ڕێککەوتنی یەکێتی و ئەنقەرە بۆ پاناوبردنی پەکەکە و دژبەرانی تری تورکیا لە بنەڕەتەوە درۆیە.

News ID 51719

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha