AP ١٤٠٣ خەرمانان ٢٨ ٢٠:٢٨

سەرنووسەری ڕۆژنامەی "الاخبار"ی لوبنان:

حزبوڵڵا چۆن وەڵامی هێرشی سایبێریی زایۆنییەکان دەداتەوە؟

حزبوڵڵا چۆن وەڵامی هێرشی سایبێریی زایۆنییەکان دەداتەوە؟

سەرنووسەری ڕۆژنامەی "الاخبار"ی لوبنان پاش ئاماژە بەوەی کە تلاڤیڤ نەیتوانی ئامانجەکانی لە هێرشی سایبێریی بۆ سەر لوبنان مسۆگەر بکات، لای خۆیەوە ڕوانییە سناریۆ شیمانەییەکانی حزبوڵڵا بۆ تۆڵەکردنەوە و کاردانەوە بەو هێرشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ئەمین سەرنووسەری ڕۆژنامەی "الاخبار"ی لوبنان لە وتارێکدا لەبارەی هێرشی تیرۆریستیی زایۆنییەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی لوبنانی، نووسی: تلاڤیڤ بەو هێرشە هەوڵی دا سەروەریی خۆی لە بواری تەکنۆلۆژی و هەواڵگریی نیشان بدات، بەڵام سەلماندی کە کاتێک پەیجۆری جەنایەتە بێ‌وێنەکانی لە غەزە و فەلەستینە، مومکینە دەست بۆ هەر کارێکی تر ببات و چیتر نابێ قسە لە ڕێککەوتن و چارەسەریی کێشەکان بکرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل باش دەزانێ ئامانجەکانی خۆی لەو ئۆپەراسیۆنەدا مسۆگەر نەکردووە و نەیتوانیوە بەرخۆدانی لوبنان ناچار لە تەسلیم‌بوون و دەست‌کێشانەوەی لە پاڵپشتیی غەزە بکات، ڕایگەیاند: ئەم هێرشە وەک شەڕئاژۆییەکی بێ‌وێنە، گۆرانکارییەک بوو لە هەڵوێستی تلاڤیڤ لە شەڕی دژی لوبنان، بە تایبەت کە ئەم ڕژیمە دەیزانێ لە ئۆپەراسیۆنەکەیدا زیان بە خەڵکی سڤیل دەگات.

سەرنووسەری ڕۆژنامەی "الاخبار"ی لوبنان بە ئاماژە بە هوشیاریی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ نەبردنی ئەو جۆرە جیهازاتە بۆ ناو ناوەندە هەستیارەکان و تەقینەوەی پەیجێرەکان لە سەر شەقام و ناو ماڵ و ئۆتۆمبیلەکانی بە گەواهی ئەو هوشیارییە زانی و وتی: بەرخۆدانی لوبنان دەبێ وردبینانە و بە لێکدانەوەی ورد سەرچاوە سەرەکییەکانی دزەی دوژمن بۆ سەر جیهازاتی پێوەندیی خۆی، بدۆزێتەوە و ڕێکارەکانی ڕاپەڕاندنی ئەو هێرشە و پاشهاتەکانی لە بەرەی بەرخۆدان لێک داتەوە.

ئیبراهیم ئەمین بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن بە هۆی نماندوویی و لەپێناو گۆڕینی هاوکێشيکان، لە هێرشەکەی ڕۆژی رابردوویدا سەلماندی کە هیچ لە زیانگەیاندن بە خەڵکی سڤیل ناوەستێ، و وتیشی: بەوەشەوە زایۆنییەکان لە پەرەدان بە داوێنەی شەڕ لە سنوورەکانی لوبنان دەترسێ و ئەم نیگەرانییە بە دوو هۆیە: یەکەم نیگەرانی لە ئۆپەراسیۆنی زەوینیی هێزەکانی ڕەزوان لە شاروچکەکانی زایۆنی‌نشینی باکووری و دووەم، لەوەی کە بەرخۆدان بیەوێ هێزی پێشکەوتەی خۆی بۆ مووشەکبارانی دامەزراوە سەربازی و ناوەندە ستراتژییەکانی ئیسرائیل بەکار بێنێت.

نووسیشی: دوژمن دەزانێ بەرگەی ئەو دوو لایەنە ناگرێت، بۆیە هەوڵ دەدا پێکدادانەکان بباتە فەزای تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەدا و هەڵمەتەکانی لەو بوارەدا بە ئاراستەی توند و تیژی ببات.

ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد: ڕژیمی زایۆنی بەرخۆدان بە ئاراستەی کاردانەوەی هاوشێوە بە هەڵمەتەکەیدا دەبات، بەلام بەرخۆدان باش دەزانێ کە دەبێ لەو بوارانەدا کاردانەوەی هەبێ کە تێیدا سەرترە؛ هەر بۆیە ئەرتەش و ڕێکخراوە سەربازییەکان و شارۆچکە زایۆنییەکان دەبێ تاوانی ئەو جەنایەتە بدەنەوە.

News ID 51752

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha