AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٢٩ ١٠:٠٧

پۆلیسی ئەورووپا:

پەکەکە هەوڵ دەدات بۆ پێکهێنانی لۆبی بۆ ئازادی ئۆجەلان

پەکەکە هەوڵ دەدات بۆ پێکهێنانی لۆبی بۆ ئازادی ئۆجەلان

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی پۆلیسی ئەورووپا، پەکەکە لە خاکی ئەورووپا هەموو ساڵێک بڕێکی زۆری پارە کۆ دەکاتەوە و لە ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە دژی حوکمەتی تورکیا پێویستی بە ئەو یارمەتییە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کوردپرێس: پۆلیسی یەکێتی ئەورووپا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی چالاکی خۆی لە ژێر ناوی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، پەکەکەی لە ڕیزی گرووپە چالاکەکان لە ئەورووپا وەسف کردووە. بە گوێرەی ئەم راپۆرتە پەکەکە لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا رووی کردووەتە کۆ کردنەوەی و ئگرتنی ئەندام بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆن لە دژی دەوڵەتی تورکیا لە ناوخ خاکی ئەو وڵاتە و دوو وڵاتی عێڕاق سووریا.

ئەو ڕاپۆرتە لە دەستگیر کردنی لانیکەم 5 کەس لە خاکی ئەورووپا بە تاوانی پێوەندی ەگەڵ پەکەکە لە ساڵی ڕابردوو هەواڵی داوە.

پۆلیسی ئەورووپا دوو هۆکاری لایەنگەرانی پەکەکە لە خاکی ئەورووپا بۆ کۆ کردنەوەی یارمەتی دارایی بۆ ئەو گرووپە و نیگەرانی لە دۆخی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە و درێژە بە هەوڵە سەربازییەکانی نێوان پەکەکە و تورکیای وەسف کردووە.

یوروپۆل هەروەها لە نزیک بوونەوەی چەپی ئەورووپا و پەکەکە و پرسی کوردەکان لە سووریا نیگەرانیی دەربڕیوە.

یوروپۆل لە هەوڵە بانگەشەییەکانی پەکەکە لە خاکی ئەورووپای پێکهێنانی لۆبی بۆ ئازادی بۆ ئۆجەلان، دەرهێنانی ئەو گرووپە لە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکان و دیاری کردنی شوێنێکی سەربەخۆ بە پەکەکەی وەسف کردووە.

News ID 46319

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha