بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر یەعقووب ئەحمەدی ئەندامی دەستەی زانستی گرووپی کۆمەڵناسی زانکۆی پەیام نووری کوردستان بە پێی لێکدانەوەکان لە ئەو شاندە بۆ پلەی مامۆستایی تەواو پلەکەی بەرز بووەتەوە.
بڵاو کردنەوەی نزیک بە سەد وتار لە گۆڤارە بەناوبانگە ناوخۆیی وبیانییەکان و فێستیڤاڵی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی، کۆ کردنەوە و وەرگێڕانی 15 ی کتێب، پشکەش کردنی زیاتر لە 20 گەڵاڵەی لێکدانەوەیی و دوو گەڵاڵەی نێودەوڵەتی و ڕێنوێنی زیاتر لە 50 تێزی دکتۆری و پرۆپۆزاڵی کارناسی باڵا لە چالاکییەکانی ئەو مامۆستایەی زانکۆی پەیام نووری سنەیە.
ناوبراو لە ئێستادا تەنیا ئەندامی شاندی زانستی گرووپی کۆمەڵناسی لە زانکۆکانی پەیام نووری سەرتاسەری ئێران بە پلەی مامۆستاییە.
Your Comment