به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، پاپ فڕانسیسی ئارژانتینی، ڕێبه‌ری کاتۆلیکه‌کانی جیهان که خۆی هانده‌رێکی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ ئارژانتینه ده‌ڵێت؛ مێسی باشترین یاریزانی تۆپی پێ جیهانه.
پاپ له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانی لاوان وتی: بۆ من مێسی له مارادۆنا و پله‌ش باشتره.
ئه‌م وتانه‌ی پاپ له حاڵێکدایه که ئه‌ستێره‌ی ئارژانتینی بارسێلۆنا دوای کوپا ئه‌مریکا و دۆڕانی ئارژانتین، ماڵئاوایی له تۆپی پێ کرد.
ئارژانتین له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا سێ جار هاته فیناڵ و هه‌ر سێ جاره‌که‌ش شکستی هێنا.
Your Comment