AP ١٤٠٢ جۆزەردان ٤ ١٥:٠٩

داواکاری لە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری سێمالکا

داواکاری  لە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری سێمالکا

دانیشتووانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا داوای دەستێوەردانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری سێمالکایان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە کاریگەری نەرێنی داخرانی ئەو دەروازە سنوورییە لە سەر ژیانی نزیک بە سێ ملیۆن کەس لە حەشیمەتی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هەواڵی دا.

دانیشتووانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریاو هەندێک ڕێکخراوی دیکە داوای دەستێوەردانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری سێمالکایان کردووە کە بووەتە هۆی کەم بوونەوەی مادەی خۆراکی و دەرمانی خەڵکی ئەو ناوچە.

شیاوی ئاماژەیە کە دەروازەی سنووری سێمالکا لە نیوان هەرێمی کوردستان و ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا لە حاڵیکدا کە تەنیا ڕیگای پێوەندی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ جیهانە، نزیک بە 10 ڕۆژە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە داخراوە.

News ID 46091

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha