بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیاربو ئەمڕۆ کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە دەنگدان بو بە کاراکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران کە ئێوارەی دوێنێ لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان و پێکهاتەکانەوە بە واژۆی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمان لە پشکی تورکمانەوە بۆ کۆبونەوەکە زیادکرا.
بەر لەوەی کۆبونەوەکە بەڕێوەبچێت، پەرلەمانتارانی هەردو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی چونە سەر ستەیجی دەستەی سەرۆکایەتی و گرژیی لەنێوانیان رویدا، بەهۆی گرژییەکانیشەوە سەری زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی شکێنرا.
شارپرێس نووسی: زانا مه‌لا خالید سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى ڕایگه‌یاندووە: له‌كۆبونه‌وه‌كه توانیویانه كۆمیسیۆن به‌ده‌نگى 58 په‌رله‌مانتار كارابكه‌نه‌وه.
له‌به‌رانبه‌ردا هاوڕێ مه‌لاستار په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، پارتى له ده‌ره‌وه به‌جلى مه‌ده‌نیه‌وه هێزى هێناوه‌ته په‌رله‌مان به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه رێگرى بكه‌ن له به‌رده‌وام بونى كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان چونكه سه‌رۆكى په‌رله‌مان كۆبونه‌وه‌كه‌ى دواخستوه.
له‌به‌رانبه‌ردا گوڵستان سه‌عید سه‌رۆكى فراكسیۆنى گۆڕان ڕایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به‌هه‌ڵبژاردن به سازان بێت.
له‌ئێستادا لایه‌نه‌كانى هه‌رێم له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردن و كورسى كۆتاكانه‌وه ناكۆكن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى كردۆته سه‌ر كۆى پرۆسه‌ى سیاسى له‌هه‌رێم.
لای خۆیشیەوە نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەستپێکردن و کۆتاییهێنانی کۆوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان تەنها لە دەسەڵاتی ئەودایە و کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی دواخستوە، دەڵێت، "هیچ ئەنجامێکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ بەهای یاسایی و پەیڕەویی نابێت".
بۆچوونی ئێوە