بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەقیل تایی، کارناسی پرسە ئەمنییەکانی عێراق جەختی کرد کە بەردەوام بوونی سەربازانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە بە ئامانجی پاڵپشتی لە بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن و هەروەها پاڵپشتی لە تیرۆریزمە.
ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا بنکەنای خۆیی لە ناوچە جیاجیاکان واتا بەغدا، ئەنبار و هەولیر داناوە. ئەو بنکانە بە مەبەستی پەروەردە دانەنراون بەڵکوو بە ئامانجی ڕەزمی و سەربازی دانراون تا لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێڕاق پاڵپشتی بکەن.
تایی وتیشی: ئێمە پێویداویستی بەپەلەمان هەیە کە دۆسیەی بوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق جارێکی دیکە بچێتەوە پەرلەمان تا یەکلا ببێتەوە بەتایبەتی ئەوەی کە هەندێک لە کەسەکان بۆ پاراستنی پۆستی خۆیان لە بوونی سەربازانی ئەمریکا پاڵپشتی دەکەن.
ناوبراو وتی: بەردەوام بوونی ئەو هێزانە بە واتای بەردەوام بوونی پاڵپشتی لە تیرۆریزم لە ناوچەی ڕۆژاوای عێراق و هێڵی سنووری ئەو وڵاتە و کۆتایی نەهاتنی ئۆپراسیۆنی تیرپریستی سەرەڕای دەستکەوتی بەربڵاوی هێزە ئەمنیەکان و حەشدی شەعبی لە دژی داعشە.
Your Comment