بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار دەریاوان پاسداران عەلیڕەزا تەنگسیری ڕایگەیاند: لە پرسی دەیا ڕێبەر وتبوویان کە دەریا هەلێکە؛ بابەتێک کە نیشانی دەدات لە بەشی دەریا کەم کارمان کردووە؛ لە حاڵێکدا کە لە ئەو هەلەی دەریا دەتوانێت بینێتە بەردەستمان دەتوانین دەتوانین بۆ زۆر بوار کەڵکی لێ وەربگرین.
ناوبراو درێژەی دا: هەڕەشە و دەرفەتەکان لە بواری دەریا هەم سەربازیە و هەم ناسەربازی؛ هەر بۆیە بۆ لێکدانەوەی ئەو باسە ئەبێ ناوەندە زانکۆییەکان لەسەری باس و گفتوگۆ بکەن؛ هەر بۆیە هێزی دەریایی سپا شانازی ئەوەی هەیە کە ئێستا لەگەڵ 32 زانکۆی ئێران لە پێوەندیدایە.
تەنگسیری وتیشی: ئێران لە باکووردا 1800 کیلۆمەتر و لە باشووردا 2200 کەناراوی هەیە؛ هەلی زۆر لە دەریا هەیە، چونکوو دەریای سفرەی یارییە.هێزی دەریایی بەو هۆیە هێزێکی ستراتیژیکە کە دەتوانێت تا 12 مایلی کەناراوەکانی ئەمریکا بچێتە پێشەوە، بەڵام هێزەکانی دیکە ئاوەها تواناییەکیان نییە.
Your Comment