بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەریی " ئاناتۆڵی "ی تورکیا بەرەبەیانی دووشەمە لە دەسبەسەرکردنی ۱۰ کەس لە هێرشبەران بۆ سەر هۆتێلی شوێنی نیشتەجێ بوونی " ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری تورکیا لە شەوی کوودەتاکەی ۱۵ی جوولای هەواڵی دا.
بە پێی ئەم هەواڵە سەربازانی هێرشبهر لە پارێزگای " موغڵا "، هەڵکەوتە لە ڕۆژاوای تورکیا دەسبەسەر کران.
لە هەمان کاتدا، کەناڵی هەواڵی " ئێسکای نیوز "ی عەرەبیش بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سەربازانی ناوبراو بە تۆمەتی هەوڵ بۆ تێرۆری ئەردۆغان دەسبەسەر کراون وتی: لە ڕەوتی دەسبەسەرکردنەکەشیاندا پێکدادان ڕووی داوە.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دووشەممەی ڕابردوو ۳ کەس لە پهلامهردرانی تێرۆری " ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان " کە لە ڕەوتی کوودەتاکەی ئەم دواییانەی ئەم وڵاتە هێرشیان بردبووە سەر هۆتێلێک کە ئەردۆغانی تێدا نیشتەجێ بوو کە لە ناوچەی " مارماریس " سەر بە پارێزگای " موغڵا " هەڵکەوتووە، دەسبەسەر بوونه.
Your Comment