بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، بەرپرسانی لقی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم سەر بە ئیدارەی پۆلیسی ئەستەنبۆڵ لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا لەلایەن دادستێنی ئەو شارەوە، لە هەڵمەتێکدا 8 کەسی بە گومانی هاوکاری لەگەڵ داعش دەستگیر کرد.
دادستێنی گشتی ئەستەنبۆڵ لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە دەستپێکراوە 11 کەسیان بە گومانی هاوکاری و پێوەندی لەگڵ داعش دەستگیر کرد.
لە ئەو هەڵمەتدا کە بە فەرمای دادستێنی ئەو وشارە بەڕێوە چوو، 8 گومانلێکراو دەستگیر کران و هەوڵی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگیری 3 کەسی دیکەش درێژەی هەیە.
Your Comment