بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد شامی سەرۆکی ناوەندی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە تویتێکدا کوژرانی ئەبوو حسێن قورەیشی سەرکردەی داعش کە پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی دابووە سەر کوژرانی لەلایەن میتەوە، پشت ڕاست کردەوە.
فەرهاد شامی لە تویتەکەیدا هێناویە: لە ڕاستیدا ئەبوو حسێن قورەیشی سەرکردەی داعش کە پێشتر ئەردۆغان ئاماژەی دابووە کوژرانی لە پۆستێکی سەربازی گرووپی ئەحرارولشام کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت لە جندرسی عەفرین کوژراوە.ئەو ڕوواوە شتێک جگە لە کۆتایی ڕاسپاردەیی داعشییەک کە دەمێک لەلایەن میتەوە لە عەفرین دەپارێزرا، نییە.
Your Comment