بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلعەرەبی ئەلجەدید، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە هێزەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە ڕێگریان کرد لە کوشتوبڕێکی خوێناوی لە پێتەختی ئەو وڵاتە.
کەسێک کە کێشەی دەروونی هەبوو بە کڵاشینکۆفێکەوە لە ناوەڕەاستی شەقامێکی قەرەباڵغ خەریک بوو ڕووداوێکی خوێناوی بهێنێتە ئاراوە کە پۆلیس ڕێگری لێکرد. پۆلیسی بەغدا وتی کە پیاوێکی 30 ساڵە کە چەکی جۆری کڵاشینکۆفی بەدەستەوە هەبووە لە ناوچەیەک لە ڕۆژاوای بەغدا دەستی کردووەتە تەقە لە هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکان.
یەکێک لە هێزەکانی پۆلیس توانی ئەو کەسە کۆنترۆڵ بکات و ڕێگری بکات لە چوونە پێشەوەی ئەو کەسە بەرەو لای خەڵک و تەقە لە خەڵک.
پۆلیس کێشەی دەروونی ئەو کەسەی پشت ڕاست کردووەتەوە و ئێستا لێکۆڵینەوەی زیاتر لە سەر چۆنیەتی بەدەست هێنانی چەک لەلایەن ئەو کەسەوە دەستی پێکردووە.
Your Comment