AP ١٤٠٢ گوڵان ١٢ ٠٩:٤٥

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی:

هەوڵی لە ناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدرێت/ ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەرێم گەیشتوونەتە لووتکە

هەوڵی لە ناوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدرێت/ ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەرێم گەیشتوونەتە لووتکە

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕایگەیاند کە ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەرێم گەیشتوونەتە لووتکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لەمیانەی سەردانیدا بۆ لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند: ، لە ئێستادا ئەرکی لە پێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە خەمی دابینکردنی مووچە و بژێوی و ژیانی هاوڵاتیاندابێت، نەک بەردەوام بن لە توندکردنەوەی ململانێکان و شکاندنی پەنجەکانی یەکتر، کە هەم خۆیان زەرەر دەکەن، هەم گەلی کوردستانیش باجەکەی دەدات.

وتیشی: دەبێت حکومەت داهاتەکانی کۆبکاتەوە و بیر لەپەنابردن بۆ لێبڕین و پاشەکەوتی مووچە نەکاتەوە،

زیادیشی کرد: بە درێژایی مێژوو کورد هەرگیز سودی لە ناکۆکی ناوخۆیی نەبینیوە و هیچ لایەنێک لە دژایەتی بەرامبەرەکەی قازانجی نەکردوە، لە ئێستاشدا کە ئاڵنگارییەکانی بەردەم هەرێم گەیشتونەتە لوتکە و هەوڵی لە ناوبردنی هەرێم دەدرێت، هەڵەیەکی سیاسیە، دەرفەت بۆ دو ئیدارەیی و لێکترازانی زیاتر و نەهیشتنی قەوارەی هەرێم بدرێت.

News ID 45859

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha