AP ١٤٠٢ گوڵان ٨ ١٠:٠٩

ئەندامێکی مەکتەب سیاسی بەکێتی:

دۆخی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان ئاڵۆز و خراپە

دۆخی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان ئاڵۆز و خراپە

ئەندامێکی مەکتەب سیاسی بەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند: دۆخی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان ئاڵۆز و خراپە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەریی «بغداد الیوم»: شاڵاو عەلی عەسکەری رایگەیاند: یەکێتی بە ئامانجی پێکهێنانی حکوومەتی یەکگرتوو لە کوردستان نەک دوو یان سێ حکوومەت، هەزاران شەهیدی داوە.

وتیشی: سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای پێکهێنانی کابینەی نۆهەم، ڕاوێژکارانێکی داناوە و دەرەتانی زیاتر لە وەزیرانی کابینەی پێداون کە ئەم بابەتە وەک پێکهێنانی دەوڵەتی سێبەر لە ناو دەوڵەتی هەرێمی کوردستان دێتە ئەژمار.

عەسکەری رایگەیاند کە پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان خراپە.

وتیشی: پارتس دیمۆکراتی کوردستان هۆکاری بەردەوامیی ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو حزبە حوکمرانەیە و پایبەند نییە بە ڕێککەوتنی نێوانیانەوە.

News ID 45822

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha