بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلوەتەن، عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆی عێڕاق لە دیدار لەگەڵ زیاد هوب ڕیح وەزیری ناوخۆی سەر بە پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین جەختی کرد کە هەموو چین و توێژەکانی گەلی عێراق پاڵپشتی لە ئامانجەکانی فەلەستین دەکەن.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە لە ئەو پێوەندییە مێژووییە کە عێڕاق و فەلەستین پێوەند دەداتە یەکەوە پێشوازی دەکەین.
شمری سەبارەت بە شەڕی عێراقییەکان لەگەڵ تیرۆریزم لە ئەو وڵاتەش وتی: دۆخی ئەمنی لە عێڕاق زۆر باشە و هێزە ئەمنییەکان درێژە دەدەنە ئەرکی خۆیان لە ئەو پێوەندییەدا.
Your Comment