بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیا عبرییەکان ڕایانگەیاند کە گرووپی هاکری ئانانیموسی سوودان هێرشی کردە سەر ماڵپەڕی ڕێکخراوی سیخوڕی مووساد.
لە هەامن کاتدا، ڕۆژنامەی عبری زمانی معاریو ڕایگەیاند کە ماڵپەڕەکانی مووساد و کۆمپانیای بیمەی ئیسرائیل هێرشی سایبریان کراوەتە سەر و داخراون.
هێشتا لایەنەکانی ئەو هێرشە ڕانەگەیێندراوە، بەڵام ئەو هێرشە سایبرییە دەتوانێت ببێتە هۆی ئاشکرا بوونی بەشێکی بەربڵاو لە زانیارییە ئەمنی و سیاسییەکانی ئیسرائیل.
دوو ڕۆژ پێشیش هەر ئەو گرووپە هێرشی سایبری کردبووە سەر ماڵپەڕی کۆمپانیای کارەبای ئیسرائیل و دایخستبوو.
ئەمە دەیەمین هێرشی سایبری بۆ سەر ژێرخانەکانی ئیسرائیل لە ماوەی کەمتر لە یەک هەفتەی ڕابردوویە.
Your Comment