AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٩ ١٠:٢٦

سەرۆک کۆماری ئێران:

پەیامی رۆژی ئەرتەشی ئێران ئاشتی و دۆستی بۆ هەموو ناوچەکەیە

پەیامی رۆژی ئەرتەشی ئێران ئاشتی و دۆستی بۆ هەموو ناوچەکەیە

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە‌ بەوەی کە ئەرتەش هی خەڵکە، وتی: پەیامی رۆژی ئەرتەشی ئێران ئاشتی و دۆستی بۆ هەموو ناوچەکەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ سێ شەمە لە رێورەسمی ڕژەی ئەرتەش لە تاران وتی: متمانە بە خۆبوونی ئەرتەش بووەتە هۆی ئەوەی ئەمڕۆ ئەرتەشی دلێر، قارەمان و نەترس لە هەموو بوارەکانی زانست و تەکنۆڵۆژیا پێشڕەوی ئەرتەشەکانی ناوچەکە بێت.

وتیشی: ئەرتەشی ئێمە تەیار، ئاپدەیت و بەدەستوبردەدو جیهازاتی پێشکەوتووی هەیە کە زیاتر کاری ناوخۆی وڵاتە.

رەئیسی زیادی کرد: ئەرتەش قەڵایەکی پتەوە لە بەرانبەر دژە شۆڕش، گرووپە تەکفیرییەکان، تێکدەران و هێزە بەعسیەکان کە هەم لە سنوور و هەم لە دەریا ئاسایشی ئێران دەپارێزێت.

جەختیشی کرد: بوونی هێزە چەکدارەکانی ئێمە بۆ ناوچەکە ئاسایش هێنەرە و‌پەیامی ئەم ڕۆژی ئەرتەشە، پەیامی ئاشتی و دۆستایەتییە بۆ وڵاتانی ناوچەکە و پەیامی ئێمە بۆ هێزە سەربازییە بیانییەکان و لەوانە ئەمریکا ئەوەیە دەبێ بەزووترین کات ناوچەکە چۆڵ بکەن.

News ID 45720

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha