AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٥ ٢٠:١٧

دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلییەکان ڕووی دا؛

هۆشداریی توندی دیمەشق بە تێلاڤیڤ سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕێکی چڕ

هۆشداریی توندی دیمەشق بە تێلاڤیڤ سەبارەت بە هەڵگیرسانی شەڕێکی چڕ

دیمەشق دوای هیرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا هۆشدارییەکت توندی دایە ئەو ڕژێمە و ئەو هێرشانەی هۆکاری ناسەقامگیری و پێکدادان لە ناوچەکە وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، دیمەشق بە توندی هۆشداریی دەداتە ئیسرائیل و پاڵپشتەکانی سەبارەت بە مەترسییەکانی سیاسەتی دەستدرێژی کە ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزی و پێکدادان دەبات.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیسرائیلییەکان لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێرشگەلێکی کردووەتە سەر دیمەشق و دەڤەری و حومس و دەڤەری کە بووەتە هۆی شەهید بوونی خەڵکی سڤیل و بریندار بوونی ژمارەیەکی دیکە و خەسار لەباڵەخانەکان.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکەیدا جەختی کرد: ئیسرائیل لەلایەن واشنرۆن و وڵاتانی دیکەوە پاڵپشتی دەکرێت و بۆیە دەتوانێت قەیران بگوازێتەوە بۆ وڵاتانی دیکە و لە کێشە ناوخۆییەکان هەڵبێت. ئەو ڕژێمە بە پێشێل کردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان بەدوای سەپاندنی یاسای زۆرەملێ و جەنگەڵ لە جیاتی هێزی یاسا و بنەما مرۆییەکانە.

News ID 45564

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha