AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١١ ١٠:٠١

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی رژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق و دەڤەری پایتەختی سووریای ئیدانە کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکانی رۆژی پێنجشەمە و بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی رژێمی زایۆنی بۆ سەر هەندێ ناوچەی سووریا لە دیمەشق و دەڤەری ئەو شارەی ئیدانە کرد.

کەنعانی وتی: بە داخەوە کۆمەڵگای جیهانی لع بەرانبەر هێرشی رژێمی داگیرکەری زایۆنی بۆ سەر سووریا بێدەنگە و هەر ئەمەش وای کردووە رژێمی زایۆنی دەستدرێژی زیاتر بکات.

وتیشی: ئەم کارانە بۆ ئەوەیە قەیران و بشێوی و قڵیشانی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی و تووڕەیی تێلاڤیڤ لە پەیوەندی رووی لە گەشەی وڵاتانی جیهان لە گەڵ سووریا بشارنەوە.

News ID 45518

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha