AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ١٠ ١٠:٣٠

یەکێک لە ڕێبەرانی یەکێتی:

تورکیا درێژە دەداتە دزەی خۆی لە ناوچەیەکی بەربڵاو لە هەرێمی کوردستان

تورکیا درێژە دەداتە دزەی خۆی لە ناوچەیەکی بەربڵاو لە هەرێمی کوردستان

ڕێبەرێکی یەکێتی پشت ڕاستی کردەوە کە هێزەکانی تورکیا درێژە دەدەنە دزەی خۆیان بەسەر ناوچەیەکی بەربڵاو لە هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، غیاس سورچی ڕایگەیاند: ئەردۆغان بۆ بوونی سەربازی لە ناوچەیەکی بەربڵاو لە هەرێمی کوردستان هەواڵ دەدات تا بتوانێت ئیمپراتۆری عوسمانی کە ئارەزووی دەسەڵاتداری کردنی بەسەر بەشگەلێک لە وڵاتانی دراوسێ لەوانە عێڕاق و سووریای، هەیە، ببووژێێتەوە.

سورچی زیادی کرد: ئەردۆغان سەرەڕای ئیدانە کردنە نێودەوڵەتییەکان و جەختی جیهان لەسەر ڕێز بۆ بڕیارنامە و کۆنواسیۆنە نێودەوڵەتییەکان و نیازپاکی دراوسێیەتی، بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم درێژە دەداتە سیاسەتەکانی خۆی.

ناوبراو وتیشی: تورکیا پەرەدەداتە دزەی سەربازی خۆی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئاوارەیی خەڵک لە ئەو ناوچانە.

News ID 45513

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha